ڕۆژی ڕابردوو، ئامارێکی نوێ لەسەر جێبەجێکردنی حوکمی سێدارە لە ئێران بڵاو بووەوە کە نیشان دەدات تەنیا لە ماوەی مانگی ئایاری ٢٠٢٦دا، حوکمی لەسێدارەدانی لانیکەم ٨٠ هاووڵاتی لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی جێبەجێ کراوە.
بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، لە نێو ئەو کەسانەدا لانیکەم ١٧ بەندکراوی سیاسی هەبوون کە بە تۆمەتەکانی وەک “موحاربە” و “هاوکاری لەگەڵ ناوەندە ئەمنیەکانی وڵاتانی دژبەر” لەسێدارە دراون. هەروەها ژمارەیەک لە لەسێدارەدانەکان بە نەهێنی و بێ ئاگادارکردنەوەی بنەماڵەکان جێبەجێ کراون. ئامارەکان هەروەها نیشان دەدەن کە زۆربەی لەسێدارەدراوان بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست، تاوانەکانی پەیوەست بە ماددە هۆشبەرەکان و هەروەها تۆمەتە سیاسی و ئەمنییەکان حوکمیان بەسەردا سەپێندراوە.
