کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی زیانلێکەوتووانی پرۆژەی حەکیم لە شاری تاران

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی زیانلێکەوتووانی پرۆژەی حەکیم لە شاری تاران

ڕۆژی ڕابردوو، زیانلێکەوتووانی پرۆژەی حەکیم  لە شاری تاران، دژ بە وەدینەهاتنی بەڵێنەکانی بەرپرسانی ئەو پرۆژەیە، کۆبوونەوە.

بەپێی ئەو  وێنانەیکە بە دەستمان گەیشتوون، بەشداربووانی کۆبوونەوەکە  بە  وتنەوەی درووشم دژ بە بەرپرسانی گەندەڵی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و هەروەها بەرزکردنەوەی  پلاکارد،  خوازیاری پێداچوونەوەی دادپەروەرانەی دەزگای قەزایی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە سکاڵاکانیان دژ بە بەرپرسانی پرۆژەی حەکیم، وەدیهاتنی بەڵێنەکان و هەروەها سزادانی تاوانباران  بوون. لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا ناڕازیان جەختیان لە سەر ئەوە کردەوە کە تا کاتی وەدیهاتنی داخوازییەکانیان، درێژە بە ناڕەزایەتی و کۆبوونەوەکانیان دەدەن.