کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی بەندکراوێک لە زیندانی نورئابادی مەمەسەنی لە خواردن

مانگرتنی بەندکراوێک لە زیندانی نورئابادی مەمەسەنی لە خواردن

بەپێی ڕاپۆرتەکان،هومان شایانیبەندکراوی ڕاگیراو لە زیندانی نورئابادی مەمەسەنی، دژ بە ناڕوونی ڕەوەندی دۆسیەکەی، مانی لە خواردن گرتووە.

ناوبراو لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری 1404ی هەتاوی، لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە بە هۆی بەشداری لە بەشداری لە ناڕەزایەتییەکاندا دەستبەسەر و پاشان تۆمەتیتەبلیغ دژ بە  ڕژیمی بەسەردا سەپێندراوە. شایانی باسە کە ئەو چالاکوانە کە پێشووتریش چەندین جار ڕووبەڕووی حوکمی قەزایی بووەتەوە، لە دۆسیەیەکی نوێدا، تۆمەتیموحاربەی بەسەردا سەپێندراوە و هێشتا ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بەم دۆسیە  نوێیە بڵاو نەکراوەتەوە.