بەپێی دوایین زانیارییەکان، “موژدە هاشمی بازەرگانی” هاووڵاتی خەڵکی ئەلوەندی قەزوین، پاش دەستبەسەرکرانی لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە، ڕووبەڕووی ئەشکەنجەی توند لە لایەن ئەو هێزانە بووەتەوە.
ناوبراو ڕێکەوتی 15ی خاکەلێوەی 1405ی هەتاوی، بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەی، بە بێ بەڵگەی قەزایی و بەوپەڕی توندوتیژییەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراوە. بە وتەی چالاکانی مافی مرۆڤ، ئەو هاووڵاتییە بە هۆی ئەشکەنجە و ئازاری هێزەکانی ڕژیمەوە دۆۆخی تەندروستی ناجێگیرە و تەنانەت تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ بێبەش کراوە.
