لە ڕۆژانی ڕابردوودا، “حەسەن مەسلاوی” چالاکی مەدەنی و فەرهەنگی خەڵکی شارستانی ماهشەهر، لە لایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە.
ئەو هاووڵاتییە تەمەن 38 ساڵە، ساڵی 1401ی هەتاوی، هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی ڕەوتی شۆڕشی ژینا لە شارەکانی کوردستان و ئێران، لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی کراوە. پاشان ناوبراو مانگی ڕەشەمەی 1403ی هەتاوی، لە لایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە بە تۆمەتی “موحاربە و ئەندامەتی یەکێک لە لایەنە دژبەرەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی“، حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە و پاشا پەسەندکرانی لە لایەن دادگای باڵای وڵاتەوە، حوکمەکەی پێ ڕاگەیندراوە. شایانی باسە کە “حەسەن مەسلاوی” پێشووتر چەندین جار بە هۆی چالاکییەکانی ڕووبەڕووی حوکمی توندی قەزایی بووەتەوە و ئێستا ژیانی لە مەترسیدایە.
