کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

لەسێدارەدانی هاووڵاتییەکی دیکەی دەستبەسەرکراو لە ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ١٤٠٤

لەسێدارەدانی هاووڵاتییەکی دیکەی دەستبەسەرکراو لە ناڕەزایەتییەکانی

بەیانی چوارشەممە ١٢ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی، دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی حوکمی سێدارەی فەتحوڵڵا ئاوەری، یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ١٤٠٤ی جێبەجێ کرد.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، فەتحوڵڵا ئاوەری لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی ١٨ی بەفرانباری شاری هەمەداندا دەستبەسەر کرابوو و پاشان دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی ناوبراوی بە تۆمەتیموحاربەو پەیوەندیدار بە کوژرانی محەممەدجەواد بەخشیان، ئەندامێکی هێزە سەرکوتکەرەکان، تاوانبار ناساندبوو. بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، فەتحوڵڵا ئاوەری پاش دەستبەسەرکرانی لە پارێزگای ئەلبۆرز، حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو و ئەم حوکمە پاش پەسەندکردن لە لایەن دیوانی باڵاوە جێبەجێ کرا.