بەپێی دوایین هەواڵەکان، زیاتر لە 100 هاووڵاتی لەشاری ئیسلامشەهر، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و کۆمەڵێکیان داراییەکانیان دەستی بەسەردا گیراوە.
بە وتەی بەرپرسانی دەزگای قەزایی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، ئەو هاووڵاتیانە کە هێشتا ناسنامەیان بڵاو نەکراوەتەوە، بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ ناوەندە ئەمنیەکانی وڵاتانی دژبەر و میدیاکانی دەرەوەی وڵات” دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراوە. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتنیان و هەروەها دۆخی تەندروستیان زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و هەروەها کەلوپەلە تاکەکەسییەکانیان زەوت کراوە.
