لە ڕۆژانی ڕابردوودا، 17 بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و تۆمەتبار بە تاوانە کۆمەڵایەتییەکان، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە لە سێدارە دراون.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ئەو هاووڵاتیانە کە ناسنامەی 15 کەسیان بە ناوەکانی“محەممەد عوسمان نارۆیی، محەممەد سدیق بەلوچی، قادر خودامورادی، سەعید دهقانی زادە، بۆرزو موسازادە، عەباس بەیات، عەلی ئەکبەر سەرابی موقەدەم، سالار شەیخی، شاین تافتە، محەممەد ئەسغەری، محەممەد حەکیمی، عیسا شەکوریان، مورتەزا سادق زادە، ئەسلان ئەمیری و بێهنام حوسنیانی” بە تۆمەتی پەروەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان و کوشتنی بە ئەنقەست” لە زیندانەکانی “عادڵ ئابادی شیراز، لاکانی ڕەشت، نەیشابوور، سەبزەوار، دامغان، ئەراک و قوم” لەسێدارە دراون.
