بەپێی دوایین ئامارەکان، لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا، لانیکەم 17 هاووڵاتی ناڕازی دەستبەسەرکراو، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە لە سێدارە دراون.
بەپێی دوایین زانیارییەکان، لە سەرەتای دەستپێکردنی ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانبار تاکوو ئێستا، زیاتر لە 17 هاووڵاتی دەستبەسەرکراوی پەیوەندیدار بە ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو، بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ ناوەندە ئەمنیەکانی وڵاتانی دژبەر و موحاربە“، لە سێدارە دراون و مەترسی لەسێدارەدانی ژمارەیەکی زۆرتر لە زیندانیان لە ئارادایە. جێگای ئاماژەیە کە چالاکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕەوەندی دۆسیەی ئەو 17 شارومەندە ڕوون نییە و تەنانەت لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەبرەخۆ بێبەش کراون.
