کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بەردەوامی دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارونووسی جەواد عەلیکوردی لە زیندانی وەکیل ئابادی مەشهەد

بەردەوامی دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارونووسی جەواد عەلیکوردی لە زیندانی

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو،جەواد عەلیکوردیبرایخوسرەو عەلیکوردیسەرەڕای  تێپەڕبوونی چەندین مانگ  لە دەستبەسەرکرانی، هێشتا چارەنووسی  دیار نییە.

ناوبراو ڕێکەوتی 21ی سەرماوەزی 1404ی هەتاوی، هاوکات لەگەڵ بەشداری مەراسمی حەوتەمیخوسرەو عەلیکوردیو کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی  دژ بە ناڕوونی شێوازی گیانبەختکردنی ئەو چالاکوانە،  لە لایەن  هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە هاوکات لەگەڵ کۆمەڵێکی دیکە لە چالاکانی مەدەنی و سیاسی دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەی ناوەندە ئەمنیەکان کرا. شایانی باسە کە ئەو هاووڵاتییە پاش کۆتایی هاتنی  ڕەوەندی لێپرسینەوە، ڕەوانەی بەندیخانەی وەکیل ئابادی مەشهەد کراوە و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.