ڕۆژی دووشەممە 11ی جۆزەردانی 1405ی هەتاوی، “ئەمیر حسێن سەعادەت” دەبیری پێشووی شورای سنفی زانکۆی عەلامەی تەباتەبایی، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەرکراوە.
ناوبراو بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر ماڵەکەی بەو پەڕی توندوتیژییەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراوە. شایانی باسە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لە سەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش کراوە.
