لە ڕۆۆژانی ڕابردوودا، “مریەم باباجانی” هاووڵاتی دەستبەسەرکراوی ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانبار لە ئاری ئیزە، لە لایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی 32 ساڵ و 6 مانگ و دوو ڕۆژ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێندراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، ناوبراو بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ ناوەندە ئەمنیەکانی وڵاتانی دژبەری ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و هەروەها چەندین تۆمەتی دیکەی پەیوەندیدار بە تاوانە ئەمنیەتییەکان، ئەو حوکمەی بەسەردا سەپێندراوە، بەڵام هێشتا سەبارەت بە ڕەوەندی دۆسیەکەی و هەروەها ناوەڕۆکی ئەنجامی کۆبوونەوەی لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئەهواز لە سەر تۆمەتەکانی بڵاو نەکراوتەوە. شایانی باسە کە ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا، لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ و هەروەها پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.
