کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

لەسێدارەدانی دوو کەسی تر لە خۆپیشاندەرانی مانگی بەفرانبار

اعدام دو تن دیگر از معترضان دیماه1

ئاژانسی هەواڵی میزان سەر بە دەسەڵاتی دادوەری ڕایگەیاند کە «میهرداد محەمەدی‌نیا» و «ئەشکان مالکی» کە لە دوای خۆپیشاندانەکانی مانگی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی دەستبەسەر کرابوون، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١١ی جۆزەردان لەسێدارە دراون.

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی ڕاگەیاندنی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران، «میهرداد محەمەدی‌نیا» و «ئەشکان مالکی» بە تۆمەتی «بەشداریکردن لە کردەوەی دژ بە ئاسایشی وڵات بۆ ڕژێمی ئیسرائیل و دەوڵەتی دژبەری ئەمریکا و گرووپە نەیارەکان و لایەنەکانی سەر بەوان کە بووەتە هۆی ترس و تۆقاندن و نائەمنکردنی کۆمەڵگە و چوونە ناو شوێنە ئایینی و پیرۆزەکان بە مەبەستی تێکدان و ئاگرتێبەردانی موڵکی دەوڵەتی و تایبەتی لەوانە مزگەوت و حەوزەی زانستی بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کاتی جەنگ و بارودۆخی ئاسایشیدا، بە سزای لەسێدارەدان و دەستبەسەرداگرتنی ماڵ و داراییەکانیان » مەحکووم کردووە.  دەسەڵاتی دادوەریی ئێران ڕایگەیاندووە کە حوکمی لەسێدارەدانی ئەم دوو زیندانییە دوای پشتڕاستکردنەوەی لە دیوانی باڵای وڵات جێبەجێ کراوە.