کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

کۆبوونەوەی مامۆستایانی زانکۆی فەرهەنگیان

تجمع اساتید دانشگاه فرهنگیان 2

ڕۆژی دووشەممە ١١ی جۆزەردان، بۆ دووەم ڕۆژی لەسەریەک، مامۆستایانی دەرکراوی زانکۆی فەرهەنگیان لە سەرانسەری وڵات، کە بە شێوەیەکی نایاسایی لەسەرکار دەرکراون، لە بەردەم وەزارەتی پەروەردە کۆبوونەوە.

مامۆستایانی دەرکراو، بە کۆبوونەوە لە بەردەم وەزارەتی پەروەردە، ناڕەزایەتییان دەربڕی بەرامبەر بە خۆدزینەوە و پابەند نەبوونی وەزارەتی پەروەردە و زانکۆی فەرهەنگیان لە جێبەجێکردنی بڕیار و ڕێنماییەکانی جێگری یاسایی سەرۆک کۆمار و هەروەها فەرمانی جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار. ئەوان باسیان لە ڕەفتاری نەشیاو لەگەڵ مامۆستایانی دەرکراو کرد و وتیان: بەرپرسان لە جیاتی وەڵامدانەوە سەبارەت بە جێبەجێ نەکردنی یاسا، بە ئەدەبیاتێکی زۆر نەشیاو و سووکایەتی ئامێز قسە دەکەن.