کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕەزایەتیی گەنجانی خوازیاری کار لە دزفوول

نارضایتی جوانان جویای کار در دزفول1

ڕۆژی دووشەممە ١١ی جۆزەردان، گرووپێک لە گەنجانی خوازیاری کار لە دزفوول، بە کۆبوونەوە لە بەردەم کارگەی قەندی ئەم شارە، داوای کردنەوەی کارگەکە و دامەزراندنی گەنجانی خۆجێییان کرد.

یەکێک لە گەنجانی ناڕازی سەبارەت بە کێشەکانیان وتی: کارگەی «قەندی شەهیدانی دزفوول» کە دەکەوێتە کیلۆمەتری ١٢ی ڕێگای شووشتەر، لە ساڵی ٩٧ەوە لە حاڵی دروستکردندایە و دوای ماوەیەک کارکردن تێیدا ڕاگیرا. لە ئێستادا، دانیشتووانی ناوچەکە و ژمارەیەکی زۆر لە گەنجانی خوازیاری کار داوا لە بەرپرسان دەکەن پەلە بکەن لە کردنەوەی ئەم پڕۆژەیە و هەلی کاریان بۆ بڕەخسێنن. ئەو وێڕای ئاماژە بەوەی کە ئەم پڕۆژەیە وەک یەکێک لە ناوەندە پیشەسازییە گرنگەکانی شارستانی دزفوول، بڕیارە هەلی کاری ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بۆ ٤٠٠ تا ٥٠٠ کەس بڕەخسێنێت، وتی: بە سەرنجدان بە دۆخی خراپی بێکاری و ئەوەی کە ئەم یەکەیە لە ئەگەری دەسبەکاربوونەوەی دەتوانێت ببێتە یەکێک لە سەرچاوەکانی داهات و دامەزراندن، داوا لە بەرپرسان دەکەن بۆ دەستپێکردنەوەی چالاکییەکانی ئەم یەکەیە بە زووترین کات هەنگاو بنێن.