کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی غەزەڵ مەرزبان لە خواردن لە زیندانی  ئێڤین

مانگرتنی غەزەڵ مەرزبان لە خواردن لە زیندانی ئێڤین 1

 

بەپێی  دوایین زانیارییەکان، “غەزەڵ مەرزبان” بەندکراوی سیاسی ڕاگیراو لە زیندانی ئێڤین، بە مەبەستی ناڕەزایەتی بەو حوکمە کە بەسەریدا سەپێندراوە بۆ ماوەی زیاتر لە 7 ڕۆژە کە مانی بە خواردن گرتووە.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەو ژنە ڕێکەوتی 25ی بەفرانباری 1404ی هەتاوی، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراوە. ناوبراو پاشان لە لایەن  دادگا ئینقلابی ڕژیمەوە بە تۆمەتی “تەبلیغ دژ بە  ڕژیم و هەوڵدان بۆ تێکدانی  ئەمنیەتی وڵات” حوکمی 9 ساڵ  و 8 مانگ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێندراوە. شایانی باسە کە ئەو ژنە چالاکوانە بە  هۆی مانگرتنی لە خواردن، دۆخی تەندروستی ناجێگیرە و لە ژێر گوشاری بەرپرسانی زیندانی ئێڤیندایە.