کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سەپاندنی حوکمی سێدارە بەسەر دوو هاووڵاتی دیکەی خەڵکی شارەکانی سەقز و  شیراز

سەپاندنی حوکمی سێدارە بەسەر دوو هاووڵاتی دیکەی خەڵکی شارەکانی سە

 

بەپێی  ڕاپۆرتی گەیشتوو،  دوو هاووڵاتی خەڵکی شارەکانی سەقز و شیراز، لە لایەن  دەزگای قەزایی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە.

سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەکەن کە  ئەو  دوو شارومەندە بە ناوەکانی “بنیامین نەقدی” خەڵکی شاری شیراز و “ئارمان مەعریفەتی” تەمەن 38 ساڵ و خەڵکی شاری سەقز،  کە لە  ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی 1404ی هەتاویدا دەستبەسەرکراون، بە تۆمەتی “افساد  فی  العرض و موحاربه”، حوکمی سێدارەیان  بەسەردا سەپێندراوە و مەترسی جددی لە سەر گیانیان هەیە. جێگای ئاماژەیە کە چالاکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ داوایان لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کردووە کە سەبارەت بە جەنایەتەکانی  کۆماری ئیسلامی هەڵوێستیان هەبێت  و گوشارێکی زۆرتر بخەنە سەر  بەرپرسانی ڕژیم.