بەیانی دووشەممە 11ی جۆزەردانی 1405ی هەتاوی، دوو بەندکراوی سیاسی ڕاگیراو لە زیندانی قزڵحەساری کەرەج، لە لایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە لەسێدارە دراون.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو دوو هاووڵاتییەی خەڵکی شاری قوروە بە ناوەکانی “ئەشکان مالکی و مێهرداد محەممەدی نیا” لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوودا، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر و پاشان لە لایەن لقی 15ی دادگا ئینقلابی تارانەوە، بە سەرۆکایەتی قازی ئەبولقاسم سەڵەواتی، حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە. شایانی باسە کە حوکمی سێدارەی ئەو دوو چالاکوانە بە بێ ئاگاداری بنەماڵەکانیان جێبەجێ کراوە و هێشتا تەرمەکانیان ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکراوە.
