ڕۆژی شەممە 9ی جۆزەردانی 1405ی هەتاوی، “سپیدە قوڵیان” بەندکراوی سیاسی، پاش کۆتایی هاتنی ماوەی بەندکرانەکەی، لە زیندانی وەکیل ئابادی مەشهەد ئازاد کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، ناوبراو دوایین جار ڕێکەوتی 21ی سەرماوەزی 1404ی هەتاوی و بە هۆی بەشداری کردنی لە مەراسمی حەوتەمی گیانبەختکردنی “خوسرەو عەلی کوردی” ، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر و ڕەاونەی بەندیخانەی وەکیل ئابادی مەشهەد کرا. ئەو هاووڵاتییە بە تۆمەتی “کۆبوونەوە بە مەبەستی تێکدانی ئەمنیەتی وڵات و تەبلیغ دژ بە ڕژیم” حوکمی پێنج ساڵ زیندانی تەعزیری و شەش مانگ زیندانی تەعلیقی بەسەردا سەپێندرا.
