کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دەستپێکردنەوەی هەنگاو بە هەنگاوی چالاکی فڕۆکەخانەکانی ڕژیم پاش هێرشەکان

دەستپێکردنەوەی هەنگاو بە هەنگاوی چالاکییەکانی فڕۆکەخانەکانی ڕژیم

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی تەورێز کە لە شەڕی ئەم دواییەی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی کۆماری ئیسلامی زیانی پێگەیشتبوو، پاش کۆتایی هاتنی چاکسازییەکان دیسان چالاکییەکانی دەستپێدەکاتەوە.

بەپێی دوایین ڕاگەیندراوی ڕێکخراوەی فڕۆکەوانی مەدەنی کۆماری ئیسلامی، ئەو فڕۆکەخانەیە ئامادەیە بۆ دەستپێکردنەوەی چالاکییەکان و کارە ئاساییەکانی. بەم شێوەیە ژمارەی ئەو فڕۆکەخانانەی کە بە هۆی شەڕەوە زیانی زۆریان بەرکەوتبوو و سەرلەنوێ چالاکییەکانیان دەستپێدەکەنەوە، دەگاتە ٢٠ فڕۆکەخانە و بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا هەوڵێکی زۆرتریش بدرێت