کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هەڵکوتانی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵی مەحموود بەهەشتی

هەڵکوتانی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵی مەحموود بەهەشتی

هێزە ئەمنییەکانی سەر بە ئیتلاعاتی سوپا بە ئامادەبوون لە ماڵی مەحموود بەهەشتی، لە کاتێکدا کە شوێنەکەیان پشکنی و دەستیان بەسەر هەندێک ئامێری پەیوەندی و کەلوپەلی کەسیدا گرت، داوایان لێکرد بۆ پێشکەشکردنی ڕوونکردنەوە خۆی بە نووسینگەی بەدواداچوون (دفتر پیگیری) لە لەنگەروود بناسێنێت.

مەحموود بەهەشتی لە چالاکوانانی ناسراوی سەندیکایی و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کانوونی ئۆتۆنیۆمی مامۆستایانی تاران و هەروەها ئەندامی ئەنجومەنی هەماهەنگیی ڕێکخراوە پیشەییەکانی فەرهەنگیانی ئێرانە.

لەسەر ئەم کارە، ئەنجومەنی هەماهەنگیی ڕێکخراوە پیشەییەکانی فەرهەنگیانی ئێران بە بڵاوکردنەوەی هەڵوێستێک، بەردەوامیی دەستبەسەرکردن و ڕەفتارە ئەمنییەکانی لەگەڵ چالاکوانانی پیشەیی شەرمەزار کرد و جەختی لەسەر مافی یاسایی فەرهەنگیان و چالاکوانانی پیشەیی بۆ بەدواداچوونی داواکارییەکانیان کردەوە.ئەم ئەنجومەنە هەروەها داوای کۆتاییهێنان بە ڕەفتارە ئەمنییەکان لەگەڵ چالاکوانانی پیشەیی و ڕێزگرتن لە مافی هاووڵاتیبوون و چالاکییە مەدەنییەکانی کرد.