کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

لەسێدارەدانی چوار بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی

لەسێدارەدانی چوار بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، چوار بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە تۆمەتیکوشتنی بە ئەنقەست و پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان، لە زیندانەکانی ڕژیم لەسێدارە دراون.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ئەو چوار هاووڵاتییە بە ناوەکانیعەبدولقادر ڕەسوولی، ئەمیر عەباس شکەری، سامان ئیبراهیمی و عەلی شەهبازی، لە زیندانەکانیناوەندی کرماشان، ناوەندی ڕەشت و مەهابادئێعدام کراون. شایانی باسە کە لە ساڵی ڕابردوودا، لانیکەم 2 هەزار 488 هاووڵاتی بە تۆمەتە جۆراوجۆرەکان لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامیدا لەسێدارە دراون و بە سەدان کەسی دیکەش مەترسی ئێعدام کرانیان لە سەرە.