کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

پەسەندکرانی حوکمی سێدارەی مەنوچهر فەلاح لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە

پەسەندکرانی حوکمی سێدارەی مەنوچهر فەلاح لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، دیوانی باڵای وڵات پاش پێداچوونەوە بە سەر دۆسیەیمەنوچەهر فەلاحبەندکراوی سیاسی ڕاگیراو لە زیندانی لاکانی ڕەشت، دووبارە حوکمی سێدارەی ناوبراوی پەسەند کردووەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ناوبراو پێشتر لەلایەن دادگای ئینقلابەوە بە تۆمەتەکانی وەکبێڕێزی بە ڕێبەری کۆماری ئیسلامیوسووکایەتی بە پیرۆزییە ئاینییەکانبە سێدارە محکوم کرابوو. هەروەها داواکاریی دووبارە لێکۆڵینەوەی دۆسیەکەی کە بۆ دیوانی باڵا نێردرابوو، ڕەت کراوەتەوە و ئەمەش مەترسیی جێبەجێکردنی کتوپڕی حوکمەکەی زیاد کردووە. شایانی باسە کە مەنوچەهر فەڵاح لە ماوەی لێپرسینەوەدا، لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ و ستانداردەکانی دادگایی دادپەروەرانە بێبەش کراوە.