بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، “موجتەبا حاجیان” هاووڵاتیی ٢١ ساڵەی خەڵکی ئاوادانان و دانیشتووی تاران، پاش تێپەڕبوونی ١١٩ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانیدا، هێشتا چارەنووسی نادیارە.
بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، بنەماڵەی ناوبراو تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕوونیان سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن و دۆخی تەندروستی ناوبراو وەرنەگرتووە و بەدواداچوونەکانیان لەلایەن ناوەندە ئەمنی و قەزاییەکانەوە بێ وەڵام ماوەتەوە. شایانی باسە کە موجتەبا حاجیان ڕۆژی ٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ی هەتاوی، بەبێ نیشاندانی بڕیاری دادوەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە تاران دەستبەسەر کراوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکردن و تۆمەتە ئاراستەکراوەکانی بڵاو نەکراوەتەوە.
