کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

لەسێدارەدانی موجتەبا کیان لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە

لەسێدارەدانی موجتەبا کیان لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە

ڕۆژی ڕابردوو،موجتەبا کیانبەندکراوی سیاسی ڕاگیراو لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، پاش تەنیا ٥٠ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی، لەسێدارە دراوە.

بە پێی دوایین هەواڵەکان، ئەو هاووڵاتییە لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە بە تۆمەتیهاوکاری لەگەڵ ناوەندە ئەمنیەکانی وڵاتانی دژبەری حکومەت، لە پرۆسەیەکی دادگایی نایاساییدا حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە. شایانی باسە کە ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا، لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ، چاوپێکەوتن و پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە و هەروەها بە بێ ئاگاداری بنەماڵەکەی لەسێدارە دراوە.