بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، “بیژەن کازمی” بەندکراوی سیاسیی ڕاگیراو لە ئێڤین، لەلایەن لقی ١٥ی دادگای ئینقلابی تارانەوە بە زیاتر لە ٣٧ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی تەعزیری محکوم کراوە.
بەپێی دوایین زانیارییەکان، حوکمەکە لەلایەن قازی ئەبولقاسم سەڵەواتی دەرکراوە و بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە. سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەکەن کە بیژەن کازمی پێشتر بە تۆمەتەکانی “کۆبوونەوە و هاوپیمانی بۆ ئەنجامدانی تاوان دژ بە ئاسایشی ناوخۆیی و دەرەکی” و “ئەندامێتیی گروپە دژبەرەکانی دەوڵەت” تاوانبار کرابوو. شایانی باسە کە ناوبراو هەروەها لەو دۆسیەیەدا بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە “دابینکردنی چەک بۆ تیرۆری دوو قازی ڕازینی و موقەیسە“ش تاوانبار کراوە، تۆمەتێکی کە بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان پێشتر لەلایەن بەرپرسانی ئەمنییەوە ڕەت کرابووەوە.
