کۆمەڵێک لە پەرستاران و کادری دەرمانی نەخۆشخانەی ڕازیی ئەهواز بە کۆبوونەوە لە حەوشەی نەخۆشخانەکەدا، ناڕەزایەتییان دەربڕی بەرانبەر بە زۆربوونی سەعاتی کار، زێدەکاریی زۆرەملێ و حەقدەستە کەمەکان.
پەرستارانی ناڕازای لە ئەهواز ڕایانگەیاند کە جێبەجێکردنی ناتەواوی یاسای نرخاندنی خزمەتگوزارییەکانی پەرستاری، دواکەوتنی چەند مانگەی پێدانی حەقدەست و گوشاری سەرچاوەگرتوو لە کەمیی هێزی کار، کادری دەرمانی خستووەتە ژێر گوشارەوە. ئەوان داوای چاکسازیی بەپەلەی پێکهاتەی حەقدەستەکان و وەڵامدانەوە بە داواکارییە پیشەیییەکانیان دەکەن.
