کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هەڕەشەی نوێی سپای پاسدارانی ڕژیم لە سەر گەرووی هورموز

هەڕەشەی نوێی سپای پاسدارانی ڕژیم لە سەر گەرووی هورموز 1

ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی گوڵانی ١٤٠٥ی هەتاوی، دەستەی ئێرانی بەڕێوەبەری گەرووی هورموز، بە بڵاوکردنەوەی نەخشەیەک، مەودای تێپەڕبوونی کەشتییەکانی لەو گەرووە نیشان داوە.

بەگوێرەی نەخشەكە، مەودای چاودێرییەکە هێڵی نێوان کۆتایی دوورگەیقیشم لە ئێران و ئوم قەیوین لە ئیماراتە، هەروەها نێوان چیای موبارەکە لە ئێران و باشووری فوجەیرە لە ئیمارات دەگرێتەوە. هاوکاترۆیتەرزئاشکرای کردووە کە سپای پاسداران مەرجی نوێی بۆ ئەو کەشتیانە داناوە كە دەیانەوێت لە گەرووەکە تێپەڕبن، کە بریتین لە: پێشکەشکردنی بەڵگەنامە بۆ سەلماندنی ئەوەی کە کەشتییەکان پەیوەندییان بە ئەمریکا و ئیسرائیلەوە نییە، چاوەڕوانیکردن بۆ ماوەی هەفتەیەک بۆ وەرگرتنی وڵامی داواکارییەکان، لەگەڵ پێدانی باجێک کە هەندێکیان لە ١٥٠ هەزار دۆلار تێدەپەڕێت. ھەروەھا ڕایگەیاندووە، لە میکانیزمە نوێیەکەدا گرنگی دراوە بەو کەشتیانەی پەیوەندییان بە ڕووسیا و چینەوە هەیە، هاوکات ئەو وڵاتانەی دەیانەوێت کەشتییەکانیان تێپەڕێت دەبێت پەیوەندی بە وەزیری دەرەوەی ئێرانەوە بکەن.