بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، حوکمی سێدارەی “پەخشان عەزیزی” بەندکراوی سیاسی و خەڵکی شاری مەریوان، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە پەسەندکراوە.
بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، حوکمی سێدارەی ئەو هاووڵاتییە کە ساڵی ٢٠٢٣ی زایینی دەستبەسەر و بۆ ماوەی چەندین مانگ لە ژووری تاکەکەسیدا ڕاگیراوە، بە هیچ بێ ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە دۆسیەکەی و لە دادگایەکی نایاساییدا پەسەند کراوە و مەترسی جددی لەسێدارەدانی لە ئارادایە. شایانی باسە کە ناوبراو بە هۆی ئەشکەنجەکانی ناوەندە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە تووشی چەندین جۆر نەخۆشی بووە و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.
