دامودەزگا حوکمەتییەکان گوشاریان خستووەتە سەر بنەماڵەی ئەو قوتابییانەی کە لە هێرشەکەی سەر قوتابخانەی مینابدا کوژراون، تاوەکوو لە ڕێوڕەسمە حوکمەتییەکاندا بەشدار بن.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتانە، گۆڕستانی “زەهرا” لە میناب دوای ئەم ڕووداوە، بووەتە شوێنی کۆبوونەوەی هێزە حوکمەتییەکان و لایەنگرانی کۆماری ئیسلامی. سەرچاوە ئاگادارەکان وتوویانە کە هەندێک لەم کەسانە شەوانە دوای کۆبوونەوە سەرشەقامەییەکان لە حەوشەی بەهەشتی زەهرادا جێگیر دەبن و تەرکیزی سەرەکیی چالاکییەکانیان لەسەر تۆمارکردن و بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا. بە وتەی ئەم سەرچاوانە، ژمارەیەک لە بنەماڵەی قوتابییە گیانباختکردووەکان دژی بەڕێوەچوونی ئەم ڕێوڕەسمانە بوون، بەڵام بۆ ئامادەبوون و تەنانەت وتاردان لە بەرنامەکاندا، خراونەتە ژێر گوشارەوە.
