کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

بانگهێشتکردنی باڵیۆزانی ڕژێمی ئیسرائیل لە ئەورووپا و کەنەدا

بانگهێشتکردنی باڵیۆزانی ڕژێمی ئیسرائیل لە ئوورووپا و کانەدا

لە دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەکی هەڵسوکەوتی نەشیاوی هێزەکانی ئیسرائیل لەگەڵ ئەندامانی کەشتیگەلیسەموود، چەند وڵاتێکی ئەورووپی و کەنەدا باڵیۆزانی ئیسرائیلیان بانگهێشت کرد و داوای ڕوونکردنەوەی فەرمییان کرد.

وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل، کە لەم ڤیدیۆیەدا لە حاڵی پێکەنین و ڕاوەشاندنی ئاڵای ئیسرائیلدا دەبینرێت، وێنە بڵاوکراوەکانی بە ڕوونکردنەوەیبەخێر بێن بۆ ئیسرائیللە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کردەوە. وەزارەتەکانی کاروباری دەرەوەی کەنەدا، هۆڵەندا، ئیتالیا، فەڕەنسا و ئیسپانیا بە بانگهێشتکردنی باڵیۆزانی ئیسرائیل، داوای پێشکەشکردنی ڕوونکردنەوەیان سەبارەت بەم ڕووداوە کرد. هاوکات، وەزارەتەکانی کاروباری دەرەوەی بەلجیکا، ئەڵمانیا و بەریتانیاش وێڕای دەربڕینی بێزاری لەوەی کە بەهەڵسوکەوتی خراپلەگەڵ ئەم چالاکوانانە ناویان برد، داوای ڕوونکردنەوەیان لە بەرپرسانی ئیسرائیلی کرد.