کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ئاڵۆزیی نێوان ترامپ و ناتانیاهۆ لەسەر وتووێژ لەگەڵ ڕژێمی ئێران

ئاڵۆزیی نێوان ترامپ و ناتانیاهۆ لەسەر وتووێژ لەگەڵ ڕژێمی ئێران

دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا و بێنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی بانەمەڕ، سەبارەت بە گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ کۆماری ئیسلامی، وتووێژێکی سەخت و گرژیان هەبووە.

ئەم ئاڵۆزییە لە کاتێکدا ڕوویداوە کە قەتەر و پاکستان بە هاوکاریی نێوەندگیرە ناوچەییەکانی تر، ڕەشنووسی گەڵاڵەیەکی ئاشتییان بۆ کەمکردنەوەی جیاوازییەکانی نێوان ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی ئامادە کردووە. بەپێی ڕاپۆرتی ئاکسیۆس، ترامپ خەریکی تاوتوێکردنی دوو بژاردەی جیاوازە: دەرکردنی فەرمانی هێرشێکی بەربڵاو بۆ سەر ئێران یان بەردەوامبوونی ڕێگای دیپلۆماسی و چاوەڕوانبوون بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن. ئەم ڕاپۆرتە زێدە دەکات کە ناتانیاهۆ بەرامبەر بە وتووێژ لەگەڵ کۆماری ئیسلامی بە توندی بەدبینە و داوای دەستپێکردنەوەی شەڕی کردووە بە ئامانجی لەناوبردنی ژێرخانە سەرەکییەکان و لاوازکردنی زیاتری توانای سەربازیی ئێران.