کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

هێرشی درۆنی بۆ سەر وڵاتی ئۆردۆن لە لایەن میلیشیاکانی ڕژیمەوە

هێرشی درۆنی بۆ سەر وڵاتی ئۆردۆن لە لایەن میلیشیاکانی ڕژیمەوە 1

بەپێی دوایین هەواڵەکان، وڵاتی ئۆردۆن لە لایەن میلیشیاکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە بە درۆنێکی ئینتحاری بە ئامانج گیراوە

سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەکەن کە درۆنەکە لە پارێزگای جارەشی ئەو وڵاتە کەوتووەتە خوراەوە و زیانێکی زۆر بەر شوێنی نیشتەجێبوونی هاووڵاتیانی مەدەنی کەوتووە. بەپێی ڕاپۆرتەکان، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە بە توندی ئەم هێرشەی ئیدانە کردووە و داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کردووە کە دژ بە هێرشەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و میلیشیاکانی بۆ سەر وڵاتنی ناوچەکە هەڵوێستیان هەبێت.