کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کرێکارانی پترۆشیمی ماهشەهر

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کرێکارانی پترۆشیمی ماهشەهر 3

ڕۆژی ڕابردوو، کرێکارانی شیرکەتی پترۆشیمی ماهشەهر، دژ بە خراپی دۆخی ژیان و مەعیشەتیان کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.

بەشداربووانی کۆبوونەوەکە ئاماژە بەوە دەکەن کە بە هۆی کەمبوونی حەقدەستەکانیان و هەروەها بایەخ نەدانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە دۆخی ژیانی کرێکاران، لە دۆخێکی زۆر خراپی ئابووریدا دەژین و تەنانەت توانای دابین کردنی سەرەتاییترین پێداویستییەکانی ژیانی بنەماڵەکانیان نییە. لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا کرێکاران خوازیاری بەرزکردنەوەی ئاستی حەقدەست بەپێی ڕێژەی هەڵاوسان، پێدانی حەقدەست و مەزایا دواخراوەکان، دابین کردنی بیمەی دەرمانی کارامە و هەروەها کۆتایی هاتنی گوشاری ناوەندە ئەمنیەکانی ڕژیم لە سەر کرێکارانی ناڕازی بوون.