بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، دەوڵەتی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی ڕایگەیاندووە کە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا، شەش درۆنی ئینتحاری ئاراستەکراو بۆ شوێنە ستراتیژی و مەدەنییەکان تێکشکێندراون.
بەپێی دوایین هەواڵی گەیشتوو، لێکۆڵینەوەکانی هێرشی ١٧ی ئایار بۆ نزیک بنکە ئەتۆمییەکەی “براکە” نیشانی داوە کە ئەو درۆنانە لە عێراقەوە و لەلایەن میلیشیاکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە ئاراستە کراون. هەروەها بەرپرسانی ئیمارات ئەم هێرشانەیان بە هەڕەشەیەکی مەترسیدار بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە و شوێنە ستراتیژییەکان ناوبردووە.
