لە ڕۆژانی ٢٦ و ٢٧ی گوڵانی ١٤٠٥ی هەتاوی، لانیکەم چوار بەندکراو لە زیندانەکانی عادڵ ئابادی شیراز و تورەبەتی حەیدەریە لەسێدارە دراون.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، سێ بەندکراو بە ناوەکانی “عەلیرەزا میرزادە“، “حوجەت مەحمودیان” و “سەعید ڕەحمانی ڕاد” لە زیندانی عادڵ ئابادی شیراز، بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” لەسێدارە دراون. هەروەها “ئیبراهیم فەرهادی تۆپکانلۆ” لە زیندانی تورەبەتی حەیدەریە، بە تۆمەتی “پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان” ئێعدام کراوە.
