کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مەترسی لە سێدارەدانی غوڵام ڕەزا خانی شەکەرئاب لە زیندانی قزڵحەساری کەرەج

مەترسی لە سێدارەدانی غوڵام ڕەزا خانی شێکەر ئاب لە زیندانی قزڵحەساری

 

لە ڕۆژانی ڕابردوودا،غوڵام ڕەزا خانی شەکەرئاببەندکراوی سیاسی محکوم بە ئێعدام، بە شێوەیەکی کتوژڕ لە زیندانی ئێڤینەوە بۆ زیندانی قزڵحەساری کەرەج ڕاگوێزراوەتەوە.

بەپێی دوایین زانیارییەکان، ناوبراو ڕۆژی شەممە ٢٦ی گوڵانی ١٤٠٥ی هەتاوی، پاش گواستنەوەی بۆ زیندانی قزڵحەسار، نیگەرانییەکان سەبارەت بە جێبەجێکردنی حوکمی سێدارەکەی بەرزبووەتەوە. شایانی باسە کە ئەو بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتیهاوکاری لەگەڵ ناوەندە ئەمنیەکانی وڵاتانی دژبەری ڕژیمی کۆماری ئیسلامیحوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕوون سەبارەت بە وردەکارییەکانی دۆسیەکەی و ڕێکەوتی دەستبەسەرکرانی لە بەردەستدا نییە.