کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ئەگری دەستپێکردنەوەی هێرشەکان بۆ سەر ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و بەرزبوونەوەی ڕێژەی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکە

ئەگری دەستپێکردنەوەی هێرشەکان بۆ سەر ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و بەرزبوونەوەی

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵنێریڕۆیتەرز، سێ مانگ پاش دەستپێکردنی هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، قەیرانەکان قووڵتر بوونەتەوە و ئەگەری هەیە هێرشەکان دەستپێبکەنەوە.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە گەماۆی دەریایی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە لایەن هێزەکانی ئەرتەشی ئەمریکاوە و هەروەها ڕۆلی سپای پاسدارانی ڕژیم لە گەرووی هورموز، بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی قەیرانەکان لە ناوچەکە و لە هەمان کاتدا ڕێککنەکەوتنی ڕژیم لەگەڵ ئەمریکا سەبارەت بە ڕادەست کرانی ئۆرانیۆمە پێتێندراوەکان و ڕاگرتنی پیتاندنی ئۆرانیۆم بوو ماوەی ٢٠ ساڵ، گرژییەکانی زۆرتر کردووەتەوە. ئەمە لە کاتێدایە کەدۆناڵد ترامپسەرۆک کۆماری ئەمریکا، ڕایگەیاندبوو کە هێرشەکان بۆ سەر پێگەکانی ڕژیم لە ماوەیەکی کورتدا دەستپێدەکاتەوە، بەڵام بە نێوەندگیریی وڵاتانی قەتەر و عەرەبستانی سعوودی، هێرشەکان دواخراوە.