کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دابەزینی پاشەکەوتی نەوت لە وڵاتانی جیهان هاوکات لەگەڵ قەیرانی شەڕ

دابەزینی پاشەکەوتی نەوت لە وڵاتانی جیهان هاوکات لەگەڵ قەیرانی شەڕ

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە ڕایگەیاند کە بەهۆی بەردەوامبوونی پەککەوتنی هەناردەکردنی نەوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهۆی شەڕەوە، پاشەکەوتی بازرگانیی نەوتی جیهان بە خێراییەکی زۆر لە کەمبووندایە.

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە، لە پەراوێزی کۆبوونەوەی وەزیرانی دارایی گرووپی حەوت لە پاریس وتی، پاشەکەوتی بازرگانیی وزە بە خێراییەکی زۆر «لە کەمبووندایە» و هۆشداریی دا کە ئەم پاشەکەوتانە سنووردارن و ناتوانرێت بۆ ماوەیەکی درێژخایەن پشتیان پێ ببەسترێت؛ ڕەوتێکی کە تەنانەت سەرەڕای ئازادکردنی پاشەکەوتە ستراتیژییەکان لەلایەن حکوومەتەکانەوە، هەروا بەردەوامە. بە وتەی ئەو، هەرچەندە هێشتا چەند حەفتەیەک دەرفەت ماوە، بەڵام گوشارەکان بۆ سەر بازاڕی وزە لە هەڵکشاندایە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانیش هۆشدارییان داوە لە کەمبوونی سووتیەمەنیی فڕۆکە لە ئەگەری بەردەوامبوونی ئەم ڕێگری و ئاستەنگانە.