کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەرکرانی زیاتر لە ٦٥٠٠ کەس لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە

دەستبەسەرکرانی زیاتر لە ٦٥٠٠ کەس لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە 3

 

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، “ئەحمەدڕەزا ڕادان” فەرماندەی هێزە ئینتزامییەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، ڕایگەیاندووە کە لە دەستپێکی شەڕەوە تاکوو ئێستا زیاتر لە ٦٥٠٠ کەس لە ئێران دەستبەسەر کراون.

ناوبراو تۆمەتەکانی سەر ئەو کەسانەی “هاوکاری لەگەڵ ناوەندە ئەمنیەکانی وڵاتانی دژبەری کۆماری ئیسلامی” و “هاوکاری لەگەڵ گرووپە دژبەرەکان” ناو بردووە و ئاماژەی بەوە کردووە کە ٥٦٧ کەس لە دەستبەسەرکراوان، بە پەیوەندی لەگەڵ “لایەنە دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامی” تۆمەتبار کراون. شایانی باسە کە ئەگەری هەیە ژمارەی دەستبەسەرکراون زۆر زیاتر لە ڕاگەیاندنی فەرمی ڕژیم بێت و کۆمەڵێکی زۆریش هێشتا نەک تەنیا ناسناویان ڕانەگەیندراوە، بەڵکوو بە شێوەیەکی نایاسایی لە گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکاندا ڕاگیراون.