ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی گوڵان، بەهۆی تۆمارکردنی سەدان حاڵەتی گومانلێکراو و دەیان قوربانی لە کۆنگۆ و ئۆگاندا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئیبۆلا، ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی دۆخی نائاسایی جیهانی ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەری گشتیی ئەم ڕێکخراوە، دوای تۆمارکردنی زیاتر لە ٣٠٠ حاڵەتی گومانلێکراو و ٨٨ حاڵەتی مردن، ئەم بڕیارەی ڕاگەیاند. ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس جەختی کردەوە کە ئەم بڵاوبوونەوەیە هێشتا نەگەیشتۆتە پێوەرەکانی پەتا جیهانییەکانی وەک کۆڤید–١٩ و هیچ پێشنیازێک بۆ داخستنی سنوورە نێودەوڵەتییەکان نەدراوە. ئیبۆلا نەخۆشییەکی زۆر گواستراوەیە کە لە ڕێگەی شلەکانی لەشەوە، لەوانە ڕشانەوە، خوێن و پێوەندی سێکسییەوە دەگوازرێتەوە.
