کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هێرشی درۆنی بۆ سەر وێستگەیەکی ئەتۆمی لە ئەبوزەبی

حمله پهپادی به نیروگاه اتمی در ابوظبی

بەرپرسانی ئەبوزەبی ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی گوڵان، هەواڵی ڕوودانی ئاگرکەوتنەوەیەکیان بەهۆی هێرشی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بۆ سەر ژێنەراتۆرێکی کارەبا لە دەرەوەی سنووری وێستگەی ئەتۆمییبەرەکەبڵاو کردەوە.

ئیمارات بەبێ ئاماژەدان بە سەرچاوەی هێرشەکە ڕایگەیاندووە کە ئاگرەکە کۆنترۆڵ کراوە و هیچ زیانێک بەم وێستگەیە نەگەیشتووە. بەپێی ڕوونکردنەوەی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەبوزەبی، ئەم ئاگرکەوتنەوەیە لە ژێنەراتۆرێکی کارەبای دەرەوەی ناوچەی دەوروبەری وێستگەکە ڕوویداوە و کاریگەریی مەترسیداری لەسەر سەلامەتیی سایتەکە نەبووە. شایانی باسە وێستگەی ئەتۆمیی بەرەکە لە ناوچەی زەفرەی ئیمارات، یەکەم وێستگەی ئەتۆمییە لە جیهانی عەرەبیدا.