هێزە لەسەرکار دەرکراوەکانی شیرکەتی میللیی مسی سەر بە هۆڵدینگی “ایمیدرو“، ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی گوڵان، لە ناڕەزایەتییەکدا بەرامبەر بە دەرکردنی ١٣٨ کەس لە هاوکارەکانیان کۆبوونەوە.
بەپێی زانیارییەکان، لە ماوەی شەڕی ئەم دواییانەدا، بەڕێوەبەرایەتیی کۆمپانیاکە ١٣٨ کەس لە کارمەندانی بەشەکانی بەرهەمهێنان، کارگێڕی و بەشەکانی دیکەی لە کار لاداوە و لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا سەرەڕای بەدواداچوونی زۆر بەمەبەستی گەڕانەوە بۆ سەر کار، تا ئێستا هیچ بەرپرسێک وەڵامدەرەوە نەبووە.
