کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

بەشداریکردنی نهێنیی عەرەبستانی سعوودی و ئیمارات لە هێرشەکان بۆ سەر ئێران

بەشداریکردنی نهێنیی عەرەبستانی سعوودی و ئیمارات لە هێرشەکان بۆ سەر

دیپلۆماتکارانی ڕۆژئاوایی و ناوەندە ئەمنییە عەرەبییەکان لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی ئاڵمان پشتڕاستیان کردەوە کە عەرەبستانی سعوودی و میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان (ئیمارات) “بە شێوەیەکی نهێنی و چالاکلە هێرشەکان بۆ سەر ئێران بەشدار بوون.

ڕۆژنامەکانیواڵ ستریت جۆرناڵونیویۆرک تایمزیش ڕایگەیاندووە کە ئەم وڵاتانە دەستیان داوەتە هێرشی سەربازی دژی ئێران. حکومەتەکانی ئەم وڵاتانە هێشتا بە فەرمی ئەم هەواڵانەیان پشتڕاست نەکردووەتەوە و تەنها جەخت لەسەرمافی بەرگری لە خۆدەکەنەوە. شایانی باسە کە وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئیمارات پێشتر لە بەیاننامەیەکدا هێرشە سەربازییەکانی بۆ سەر ئێران وەکڕێکارێکی تەواو بەرگریکارانە بۆ پاراستنی سەروەریی خۆیوەسف کردبوو و ڕایگەیاندبوو کە سەرجەم هەنگاوەکان بە ئامانجیپاراستنی خەڵکی سڤیل و ژێرخانە گرنگەکانئەنجام دراون. کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نێوان وڵاتانی کەنداودا، زۆرترین هێرشی کردووەتە سەر ئیمارات.