کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ئەگەری دەستپێکردنەوەی هێرشەکان بۆ سەر ئێران

ئەگەری دەستپێکردنەوەی هێرشەکان بۆ سەر ئێران

ڕۆژنامەینیویۆرک تایمزڕایگەیاندووە کە ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ ئەگەری دەستپێکردنەوەی هێرشەکان بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن.

بەپێی ڕاپۆرتی نیویۆرک تایمز و بە پشتبەستن بە وتەی دوو بەرپرسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە نەیانویستووە ناویان ئاشکرا بکرێت، ئەم ئامادەکارییانەی ئەمریکا و ئیسرائیل، بەربڵاوترین هەنگاوی جەنگیی ئەوانە لە دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستەوە. هەروەها وەزیری بەرگریی ئەمریکاش ئەم هەفتەیە لە کۆنگرێس بە یاسادانەرانی ڕاگەیاندووە کە پێنتاگۆن پلانی هەیە بۆ ئەگەری هەر سیناریۆیەک؛ هەم بۆ گواستنەوەی کەرەستە سەربازییەکان و توندکردنەوەی شەڕ لە کاتی پێویستدا، هەم بۆ کەمکردنەوە و چوونەدەرەوەی هێزەکان لە ناوچەکە. لە هەواڵێکی دیکەدا، بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی ١٣ی ئیسرائیل، سپای ئەم وڵاتە هاوکات لەگەڵ ئەگەری دەستپێکردنەوەی شەڕ لەگەڵ ئێران، لە ئامادەباشی تەواودایە و شەوی شەممە بەردەوام بووە لە ئامادەکارییەکانی بۆ ئەم هەنگاوە.