کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بەرزبوونەوەی نرخی بیمەی کرێکارانی بیناسازی

بەرزبوونەوەی نرخی بیمەی کرێکارانی بیناسازی 1

 

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، ڕێکخراوی تەئمینی ئیجتماعی لە ماوەی ٥٠ ڕۆژی ڕابردوودا نرخی بیمەی کرێکارانی بیناسازی بە ڕێژەی ٦٠ لە سەد بەرز کردووەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ژمارەیەک لە کرێکارانی بیناسازی بە توندی ڕەخنەیان لە شێوازی هەژمارکردنی بیمە گرتووە و ئەو سیستەمەیان بە نادادپەروەرانە و بارێکی دارایی قورس لەسەر ژیانی کرێکاران ناو بردووە. شایانی باسە کە لە هەمان کاتدا مەجلیس لە بڕیارێکی نوێدا، پشکی بیمەی کارفەرمایانی لە ٢٠ بۆ ١٥ لە سەد کەم کردووەتەوە و بارە ئابوورییەکەی خستووەتە سەر شانی کرێکاران.