کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

کوژرانی کەسی دووەمی داعش لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی ئەمریکا و نیجیریا

کوژرانی کەسی دووەمی داعش لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی ئەمریکا و نیجی

 

ڕۆژی ڕابردوو، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە “ئەبوو بیلال مینکی” کە بە کەسی دووەمی داعش ناسراوە، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی هێزەکانی ئەمریکا و نیجیریادا کوژراوە.

بەپێی دوایین هەواڵەکان، ترامپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی “تروس سۆشیال” نووسیویەتی کە ئەو ئۆپەراسیۆنە بە شێوەیەکی “ئاڵۆز و وردبینانە” ئەنجام دراوە و ئامانجی سەرەکیی بریتی بووە لە لەناوبردنی یەکێک لە مەترسیدارترین فەرماندەکانی داعش. ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ترامپ جەختی لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە کوژرانی ئەبوو بیلال مینکی بووەتە هۆی دابەزینی چالاکی و ئۆپەراسیۆنەکانی داعش لە جیهان و بە تایبەت ئەفریقا.