ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا، بە بەڵگەکردنی “وێرانکاریی بەئەنقەست“ی ناوچە مەدەنییەکانی لە سووریا ڕاگەیاند.
ئەم ڕێکخراوە لە پارێزگای قونەیترەی سووریا، داوای دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەی کرد لەسەر ئەگەری “تاوانە جەنگییەکان“ی سوپای ئیسرائیل لەم ناوچەیەدا. لێبوردنی نێودەوڵەتی هەروەها ڕایگەیاندووە کە لە دێسەمبەری ٢٠٢٤ەوە تا ئێستا، ٩ بنکەی سەربازیی دروستکراو لەلایەن ئیسرائیلەوە لە پارێزگاکانی قونەیتەە و دەرعا دەستنیشان کردووە.
