شەش وڵاتی عەرەبی کەناری کەنداوی فارس لە نامەیەکدا بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، وێڕای ئیدانەکردنی کردەوەکانی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی، داوای وەرگرتنی قەرەبووی شەڕیان کرد.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، میدیا عەرەبییەکان لەوانەش تۆڕی فەرمیی بەحرەین ڕایانگەیاند کە ئەم وڵاتە لەگەڵ میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان لەوانە ئیمارات، عەرەبستانی سعوودی، کوێت، قەتەر و ئوردن لە نامەیەکی بەپەلەدا بۆ ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایش، لێدوانی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامییان سەبارەت بە “بەڕێوبەرایەتی” گەرووی هورمز و دەرکردنی “یاسای مافیی” نوێ بۆ ئەم ڕێڕەوە ئاوییە نێودەوڵەتییە ڕەتکردەوە و ئیدانەیان کرد. لەو نامەیەدا جەخت لەسەر مافی تەواوی ئەم وڵاتانە کراوەتەوە بۆ “بڕیاردانی ڕەوای سەروەری لە بواری ئاسایش و هاوبەشییە نێودەوڵەتییەکانیاندا“. ئەم وڵاتانە بانگەشەی تێرانیان بۆ بەڕێوەبردن یان دانانی یاسای نوێ بۆ گەرووی هورمز شەرمەزار کرد. ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبیش لە نامەیەکی جیادا بۆ هەمان ناوەند، کۆماری ئیسلامی بە هێرشی “بەئەنقەست” بۆ سەر ژێرخانە گرنگ و مەدەنییەکان تۆمەتبار کرد.
