ڕۆژنامەی “تایمزی هێندستان” ڕایگەیاند، کارمەندانی لقی هیندستانی کۆمپانیای سامسۆنگ، لە گەڕی دانوستانەکانی خۆیان لەسەر گرێبەست و مووچە لەگەڵ ئەم کۆمپانیا ناسراوە کۆرییەدا، هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو تووشی کێشە بوونەتەوە.
کۆمپانیای بەرهەمهێنانی ئامێرە ئەلیکتڕۆنییەکان و مۆبایلی سامسۆنگ، لەگەڵ سەندیکای کارمەندانی کۆمپانیاکە هاتوونەتە سەر مێزی دانوستانی کۆتایی بۆ ئەوەی ڕێگری بکەن لە مانگرتنی سەرتاسەریی ١٨ ڕۆژەی کارمەندانی لقی هێندستان کە بڕیارە لە هەفتەی داهاتووەوە دەست پێبکات؛ مانگرتنێک کە دەکرێت زنجیرەی جیهانیی دابینکردنی چیپی مۆبایلیش تووشی کێشە بکات. دەوترێت ناکۆکی سەرەکی نێوان کرێکاران و بەڕێوبەرانی کۆمپانیای سامسۆنگ، لەسەر پاداشتی ساڵانەی کارکردنی کارمەندانە. سەندیکای کرێکاران داوا دەکات ١٥ لەسەدی پشکی قازانجی کۆمپانیاکە بۆ کارمەندان تەرخان بکرێت و سەقفی پاداشتەکان لابرێت، بەڵام سامسۆنگ ئەم داواکارییە لە ڕووی داراییەوە بە قورس و تا ڕادەیەک مەحاڵ دەزانێت.
